پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەدوای جیاکردنەوەی دەنگەکانی گەڕی یەکەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، هەریەکە لە بەرهەم ساڵح و لەتیف ڕەشید زۆرترین دەنگیان بەدەستهێنا.
بەگوێرەی ئەنجامەکان، لەتیف ڕەشید توانی 157 دەنگ بەدەستبهێنێت و بەرهەم ساڵحیش توانی 99 دەنگ بەدەستبهێنێت.
بڕیارە دوابەدوای جیاکردنەوەی دەنگەکانی گەڕی یەکەمی دەنگدان بە کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار، گەڕی دووەم و یەکلاکەرەوە دەستپێبکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2022، 269 پەرلەمانتار بۆ دەستپێكردنی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق، چوونە ناو هۆڵی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق.