بەریتانیا عێراق لەلیستی وڵاتانی مەترسیدار دەردەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

گەنجینەی بەریتانیا ناوی کۆماری عێراقی لەلیستی ئەو وڵاتانە دەرهێنا کە لەئاستێکی بەرزی مەترسیدان.

لەبەیاننامەیەکی بانکی ناوەندی عێراقدا هاتووە، ئەم بەرەوپێشچوونە دوای هەوڵەکانی بانکی ناوەند و لەڕێی نوسینگەی ڕوبەڕوبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و ڕێگریکردن لەپارەدارکردنی تیرۆر دێت.

هاوکات ئاماژە بەوەکراوە، تۆمارنەکردنی ناوی عێراق لەلیستی وڵاتانی مەترسیدار بەشێوەیەکی ئەرێنی کاریگەری لەسەر ئاسانکردنی کارە بازرگانییەکان و هاتنەناوەوەی کۆمپانیاکان بۆ وڵاتەکە هەیە.

هاوکات، هۆکارێکە بۆ پاڵپشتیکردنی چالاکییە داراییەکانی نێوان کەرتە بانکییەکانی بەریتانیا و عێراق.

لەشوباتی ساڵی 2019، عێراق خرایە لیستی ئەو وڵاتانەی سیستمێکی دارایی لاوازیان هەیە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پشتیوانیکردنی تیرۆر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا