ماکرۆن جۆرێکی نوێی شەڕی جیهانی رادەگەیەنێت

ئەم بابەتە 408 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس
سەرۆكی فەرەنسا ئاشكرایكردووە، بەهۆی كوتانی كۆڤید 19 ئەوروپا ڕوبەڕووی جۆرێکی نوێی شەڕی جیهانی دەبێتەوە.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆکی فەرەنسا دوای یەكەم ڕۆژی كۆبونەوەی لوتكە لە یەكێتی ئەوروپا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “بەهۆی ئەو ڤاكسینەی دژی كۆڤید 19 بەكاردەهێندرێت لەلایەن ڕوسیا و چین جۆرێکی نوێی شەڕی جیهانی سەرهەڵدەدات”.

دەشڵێت “لەم پێگەیەی ئێستادا پێویستە ئەوروپا سەربەخۆ بێت لە بەرهەمهێنانی ڤاکسین”.

ماكرۆن بەڵێنی زیادکردنی بەرهەمی ڤاکسینی کۆڤید – 19 لەمانگەکانی داهاتوودا داوە و ئاماژەی بەوەكردووە، چاوەڕواندەكرێت ئەوروپا ببێتە گەورەترین بەرهەمهێنەری ڤاكسین.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ژمارەیەك وڵات و كۆمپانیای جیهان دەستیان بە دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا كرد، بەشێك لەجۆرەكانی ڤاكسینەكەش كاریگەری لاوەكیان دروستكرد، ئەوەش نیگەرانی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک