پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات، پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق 170 ترلیۆن دینار بێت و لەمانگی نیساندا پەسەنددەکرێت.
موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونیکردووە، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕۆژی سێشەممە بەڕێوەدەچێت، ئەگەر لەوکاتەدا پەسەندبکرێت ئەوا چاوەڕوانی گەیشتنی پڕۆژەیاسای بودجەن بۆ پەرلەمان.
ئاماژەی بەوەکرد، ڕەنگە پڕۆژەیاسای بودجە لە مانگی نیساندا پەسەندبکرێت.
لە لێدوانەکەیەدا باسی لەوەشکرد، پێشبینی دەکەن پڕۆژەیاساکە بگاتە 170 ترلیۆن دینار.