وەزارەتی کشتوکاڵ 5000 هەلی کار دەڕەخسێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، “دەتوانین لەڕێگەی بەکارخستنی پڕۆژەیاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان لە هەرێمی کوردستان دەرفەتی کار بۆ 5000 دەرچووی کۆلێژ و پەیمانگەکانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری بڕەخسێنین”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بێگەر تاڵەبانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە تەلاری پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، “دەتوانین لە ڕێگەی بەکارخستنی ئەم پڕۆژەیاسایەوە لە سێکتەری کشتوکاڵی دەرفەتی کار بۆ 5000 لە دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگه‌کانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری لە هەرێمی کوردستان بڕەخسێنین”.

وتیشی: ئەم هەنگاوە گرنگە دەبێتە فاکتەرێکی بەهێزی پێشخستنی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان و زەمینەسازی بۆ سوود وەرگرتن لە توانای دەرچووانمان و دابینکردنی دەرفەتی کار و زەمانەتی بیمەی خانەنشینی بەپێی ئەو ناوەڕۆکەی کە لە بڕگە و ماددەکانی پڕۆژە یاساکەدا هاتووە”.

رۆژی سێشەممە 7ی کانوونی یەکەمی 2021 بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی سەرۆکایەتی پەرلەمان و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و لیژنەی یاسایی و کشتوکاڵیی لە تەلاری پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکی کراوەدا، گفتوگۆیەکی چڕ ئەنجام درا، بە مەبەستی خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان – عێراق.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا