عێراق و ئەمریكا یاداشتێكی لێكتێگەشتن واژۆ دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماسیۆ تۆلەر باڵوێزی ئەمریكا لە عیراق دیارترین بڕگەكانی ئەو یاداشتی لێكتێگەیشتنەی ئاشكرا كرد كە لەنێوان عێراق و ئەمریكا واژۆكراوە و ئاماژەی بەوەشكرد وڵاتەكەی ئامادەیی كۆنگرەی نێودەوڵەتی ئاو دەبێت كە كارەكانی لە بەغدا دەستیپێكردووە.

تۆلەر لەمیانی لێدوانێكدا بۆ ژمارەیەك لە كەناڵەكانی راگەیاندن رایگەیاند: لەمیانی كۆنگرەی نێودەوڵەتی ئاودا كە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت ئاماژەمان بە گرنگترین ئەو ئاڵنگارییانە دا كە كاریگەرییان كردۆتە سەر گۆڕانی كەش وهەواو سەرچاوە ئاوییەكان.

باسی لەوەشكرد، ئاژانسی ئەمریكا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی رۆژی شەممە 5_3_2022 بەڵگەنامەیەكی هاوكاری و یاداشتێكی ئیدارەی هاوكاری و پلان بۆ ئیدارەدانی سەرچاوە ئاوییەكانی لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق واژۆ كردووە لەپێناوی پاڵپشتیكردنی حكومەتی عێراق لە پرۆسەكانی سەرچاوە ئاوییەكان و هەروەها ژمارەیەك چالاكی دیكەی پەیوەست بەسەرچاوە ئاوییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا