رێژەی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لەهەرێم زیادیكردووە

پۆڵەتیك پرێس:
كۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی عەرەبی ڕایگەیاند، ڕێژەی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی كوردستان لەچارەكی سێیەمی ساڵی 2020 دا بەڕێژەی 6% زیادیكردووە.

كۆمپانیاكە لەراپۆرتێكیدا راشیگەیاند، بەبێ پچڕان كاردن بەجێبەجێكردنی كۆمەڵێك ڕێوشوێنێكی توندی تەندروستی و سەلامەتی بەردەوام بووە لەهەرێمی كوردستان، ئەوەش بەرهەمهێنانی غازی سروشتی زیاد كردووە.

بەپێی راپۆرتەكە، لە نۆ مانگی یەكەمی ساڵی 2020دا، بەرهەمهێنان لەكوردستان ڕێژەی جێگیری 31 هەزار و 900 بەرمیل بووەو لە چارەكی سێیەمی ساڵی 2020 دا 6% زیادیكردووە بۆ 32 هەزارو 400 بەرمیل هاوتای هەر رۆژێك.

دانا غاز یەكەم و گەورەترین كۆمپانیای ئەهلییە، كە لە كەرتی غازی سروشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كار دەكات، لە مانگی 12ی ساڵی 2005 دامەزراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا