وەزارەتی تەندروستی هەرێم نەستەلەی کیندەر قەدەغەدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی هاوردەی بەشێک لە بەرهەمەکانی نەستەلەی کیندەر.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ئاسایشی خۆراک و سەلامەتی هاوڵاتیان، پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی پیسبوونی هەندێک لە بەرهەمەکانی نەستەلەی کیندەر لە جۆری Kinder Surpriseو MAX بە باج نەمبەری L004L03 وە L005L03-AD کە لەوڵاتی بەلجیکا بەرهەم هێنرابوو بە بەکتریای سالمۆنێلا کە ڕێکەوتی بەسەرچوونیان 1ی 10ی 2022وە> ئاماژە بە کۆنووسی لێژنەی پێکهێنراو لە وەزارەتی تەندروستی ژمارە (2309) لە ڕێکەوتی (10ی 4ی 2022) و نوسراوی حکومەتی فیدراڵ ژمارە 678 بڕیارماندا بە:

1- لێکۆڵینەوەکردن لە سەرچاوەی ئەو بەرهەمە لە هەرێمی کوردستان و دەستنیشانکردنی کۆمپانیای هاوردەکار و دابەشکەر وە دیاریکردنی خالە سنووری یان فرۆکەخانەکان کە لێوەی هاوردە دەکرێت.

2- کێشانەوەی هەموو بەرهەمەکانی کیندەر بەو باج نەمبەرانەی سەرەوە کە لەوڵاتی بەلجیکا بەرهەمهێنراوە.

3- قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە بە باج نەمبەری ئاماژەپێکراو بۆ ناو هەرێمی کوردستان لە خاڵە سنوریەکان و فرۆکەخانەکان تا یەکلایکردنی ئەو بابەتە لەوڵاتە پەیوەندیدارەکان.

4- وەرگرتنی نموونەی پشکنین لەو بابەتانە بەشێوەی هەڕەمەکی وە پشکنینکردنیان بۆ دڵنیابوون لە شیاوبوون و سەلامەتی ئەو بەرهەمانەی سەرەوە لەلایەن هاوڵاتیان.

5- پێویستە کاردانەوەی بەپەلە ئەنجام بدرێت لەڕێگای تیمەکانی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆپارێزی و پاراستنی تەندروستی بۆ جێبەجیکردنی ئەو بڕیارانەی سەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا