سەرۆكوەزیرانی عێراق لەبارەی 700 ملیارەكە دڵنیایی دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی رایدەگەیەنێت، هەر سێ 700 ملیار دینارەكە لە كاتی خۆی رەوانە دەكرێت و تا كۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت.

دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی رۆژی سێشەممە 24ی تشرینی یەكەمی 2023 رایگەیاند، دوای سەری ساڵ پاكتاوی دارایی لەگەڵ هەرێم دەكرێت، كە چەند پارەی بۆ ڕەوانە كراوە و پاشان كۆدەكرێتەوە.

لەلایەكی دیكەوە باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، دوای تەواوكردنی تەمویلی وەزارەتەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، وەزارەتی دارایی 700 ملیارەكەی هەرێم بۆ ئەم مانگە رەوانە دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا