وەزارەتی كارەبا چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە میانی بەسەركردنەوەیەكی پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەلایەن وەزیری كارەباوە، لە كۆبوونەوەیەكدا وەزیری كارەبا چەند بڕیارێكی نوێی دەربارەی پێوەری زیرەك دەركرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبا رۆژی دووشەممە، 18_10_2021 ، كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا لەمیانەی بەسەركردنەوەی پرۆژەو كارەكانی خزمەتگوزاریی كارەبا لە شاری دهۆك لەگەڵ ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی كارەبا لە سێكتەرەكانی دابەشكردن و گواستنەوە و كۆنترۆڵ و پۆلیسی كارەبا و لێژنەی باڵای پێوەری زیرەك و نوێنەرانی كۆمپانیایTLجێبەجێكاریی پرۆژەكە، كۆبووەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەی پێوەری زیرەك خێراتر بكرێت بۆ ئەوەی بۆ زستانی ئەمساڵ سەرپێچیەكان و زیاد بەفیڕۆچوونی كارەبا كەم بكرێتەوە، هەر لەكۆبوونەوەكەدا ئەم بڕیارانە درا:

1/ لە كاتی لە كاركەوتنی پێوەری زیرەك كۆمپانیای جێبەجێكار پێوەرەكە بۆ هاوبەشەكە ناگۆڕێت، دەبێت بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبا پێوەرەكە بگۆڕێت.

2/ بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبا دەسەڵاتیان پێدرا لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكار پێكەوە پێوەر ببەستن.
3/ لەپێناو كەمكردنەوەی كاتی كاركردن بڕیاردرا لیژنەی سەرپەرشتیاریی پرۆژەكە و لیژنەی رادەستكردنی كار ببنە یەك لیژنە.

4/ پلانی هەڵگرتنی رۆتین لە پرۆژەكەدا دادەڕێژرێت و جێبەجێ دەكرێت.

5/ هەر پێوەرێك لەكار بكەوێت چاكبكرێتەوە و هۆكاری تێكچوونەكەشی دیاری بكرێت.

6/ هاندان و پاڵپشتی تەواویی ئەو كارمەند و فەرمانبەرانە بكرێت كە بە خەمخۆری و دڵسۆزییەوە كارەكانیان بەڕێوەدەبەن، بەپێچەوانەوە كەسی كەمتەرخەم سزا بدرێت.

7/ هەر 7 رۆژ بۆ 10 رۆژ راپۆرتێكی تایبەت لەسەر چۆنیەتی ئیشكردن و بەڕێوەچوونی پرۆژەكە بخرێتە روو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا