ئیسرائیل بۆ حکومەتی عێراق: ئاشتی ویستی گەلە نەک ئێوە

پۆڵەتیک پرێس

ئیسرائیل وەڵامی حکومەتی عێراق دەداتەوە لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و دەڵێت: ئەم داواکارییە لە گەلەوەیە نەک لە ئێوە.

نەفتالی بینیت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی دەست بۆ ئاشتی درێژدەکات، ئەمەش وەڵامێکە بۆ ئەو 300 کەسایەتییە سوننی و شیعانەی عێراق کە دەیانەوێت پەیوەندی نێوان وڵاتەکەیان و ئیسرائیل ئاسایی ببێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، سەدان کەسایەتی عێراق لە سوننە و شیعەکان لە رۆژی شەممەوە کۆبوونەتەوە و داوای ئاشتی دەکەن لەگەڵ ئیسرائیل.

ئەوەش هاتووە، ئەم داواکارییە لە چینی خوارەوە هاتووە نەک چینی سەرەوە، واتە لە گەلەوەیە نەک حکومەت، جگە لەوەش “دانپێدان بەو ستەمە مێژووییەی دژ بە جولەکەکانی عێراق ئەنجامدرا، بابەتێکی گرنگە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا