سەرۆككۆماری ئێران: متمانەی گەل بە حكومەت لاوازبووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیبراهیم رەئیسی سەرۆككۆماری ئێران ئەوەی ئاشكرا كرد كە ئامادەن دووبارە دەست بە دانوستانەكانی ڤییەنا بكەنەوە كە لە مانگی حوزەیراندا وەستێندرا، بەڵام بەهیچ شێوەیەك لەژێر فشاردا ئەنجامدانی هیچ دانوستانێك قبوڵ ناكەن، لەبارەی دامەزراوەكانی دەوڵەتیشەوە وتی: متمانەی گەل بە حكومەت لاوازبووە و پێویستە متمانەی گەل بەدەست بهێنینەوە.

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆككۆماری ئێران لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی فەرمیی حكوومەتی ئێران، باسی لە سیاسەتە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی كابینەی نوێی حكوومەت كرد.

سەرۆككۆماری ئێران ئاماژەی بەوە دا كە لە قۆناغی كابینەكانی پێشوودا متمانەی گەل بە حكوومەت لاواز بووە و لەوبارەوە وتی: پێویستە لەم قۆناغەدا دووبارە متمانەی گەل بەدەستبهێنینەوە، رێگای بەدەستهێنانەوەی متمانەش راستگۆییە، پێویستە هەموو پیاوانی دەوڵەت راستگۆ بن و بەڵێنەكانیان بەڕاستگۆیانە جێبەجێ بكەن.

رەئیسی جەختیشی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كردەوە و رایگەیاند: وەزیر و بەرپرسەكانی ئەم كابینەیەی حكوومەت لایەنگری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵین، چونكە مەرجمان بۆهەر پۆستێكی ئەم حكوومەتە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا