دوو كورد لەحكومەتی نوێی ئێران دەبن بەوەزیر

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی نوێی ئێران ناوی وەزیرەکانی حکومەتی نوێی ئێرانی پێشكەش بەپەرلەمانی ئەو وڵاتەكردووەو بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران، ئیبراهیم رەئیسی، دوو كەسی كورد لەكابینەكەی دەكات بەوەزیر  کە ئەوانیش بریتین لە وەزیرانی کار و گواستنەوەو گەیاندن.

ئیبراهیم رەیسی، سەرۆکی نوێی ئێران لە مەراسیمێكی فەرمیدا بەبەشداری بەرپرسانی بیانی و دەیان شاندی فەرمی ڕۆژی  5ی ئاب لەبەردەم ئەنجومەنی شورا (پەرلەمان) ی ئێراندا سوێندی یاسایی خوارد.

ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی نوێی ئێران  دوای دەست بەكاربوونی ناوی وەزیرەکانی حکومەتی نوێی ئێرانی پێشكەش بەپەرلەمان كرد.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاكان لیستی ناوی وەزیرەکانی حکومەتی نوێی ئێرانی هیچ وەزیرێكی ژنی تێدانییە بەڵام دوو وەزیری كورد لەخۆدەگرێت ئەوانیش  حوجەت عەبد مەلەکی، وەك وەزیری کار و عیسا زارعپوور، وەك وەزیری گواستنەوەو گەیاندن بۆ لەلایەن رەئیسیەوە بۆ حكومەتی نوێی ئێران پێشنیازكراون.

پێشتر ئیبراهیم رەئیسی بڕیاریدا بە دانانی، محەمەد موخبر، وەک جێگری سەرۆک کۆمار و غوڵام حوسێن ئیسماعیل وتەبێژی پێشووی دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانیشی وەک سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆمار دەستنیشان كرد.

لە رۆژی 18ی حوزەیرانی ئەمساڵ، سیانزە هەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران بەڕێوەچوو، لە ئێران 59 ملیۆن و 310 هەزار و 307 كەس توانیوانە دەنگ بدەن بۆ كاندیدی پۆستی سەرۆكایەتی و ئەنجوومەنی شورای ئەو وڵات و لەئەنجامدا ئیبراهیم ڕەئیسی وەك سەرۆكی نوێی ئێران هەڵبژێردرا.

ئیبراهیم ره‌ئیسی دەبێتە هه‌شته‌مین سه‌رۆك كۆماری ئێران، سیانزەهه‌مین حكومه‌تی ئێران پێكدەهێنێت كە پێكدێت ‌ له‌ هه‌ژده‌ وه‌زاره‌ت.

ناوی  ئەندامانی کابینە پێشنیازکراوەكەی ئیبراهیم رەئیسی:

حوجەت عەبد مەلەکی، وەزیری کار

عیسا زارعپوور، وەزیری گواستنەوەو گەیاندن

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە

محەمەد رەزا قورایی ئاشتییانی، وەزیری بەرگری

ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆ

حوجەت ئیسلام و موسلیمین خەتیب، وەزیری ئیتیلاعات

حوسێن باغلی، وەزیری پەروەردە

سەید ئیحسان خاندوزی، وەزیری ئابووری

عەلی ئەکبەر میحرابیان، وەزیری وزە

عزەتوڵڵا زەڕغامی، رۆشنبیری

محەمەد عەی زولفیگوڵ، وەزیری زانست

سەید جەواد ساداتینەژاد، وەزیری کشتوکاڵ

بەهرام عەینوڵڵاهی، وەزیری تەندروستی

محەمەد مەهدی ئیسماعیلی، وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی

سەید رەزا فاتمی ئەمین، وەزیری پیشەسازی

جواد ئۆجی، وەزیری نەوت

ئەمین حوسێن رەحیمی، وەزیری داد

رۆستەم قاسمی، وەزیری رێگاوبان

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا