ئایا شانۆی نەتەوەییمان هەیە پێی بووترێت شانۆی كوردی؟

نوسینی: مەولان حەمەدەمین

(بۆ پرسیاری سادە وەڵامی ئاڵۆز هەڵدەبژێرین ، پرسیارێكی سادەو دەیان وەڵامی ئاڵۆز بۆ شانۆی نەتەوەیی ئایا ؟ شانۆی نەتەوەییمان هەیە پێی بووترێت شانۆی كوردی؟

سەرەتائەگەر شانۆی كوردیمان هەبێت ، پێویست نیە خۆمان بەیانی بوونی بدەین؟! چجای ئەوەی نەمان بێت !! هونەرمەندانمان بەتایبەت ئەوانەی حەزدەكەن بەبڵندگۆ قسەبكەن چۆن دەتوانن بڵێن شانۆی كوردی یان نەتەوەییمان نیە كە هەقی ئەم بەیانەیان نیە؟… میللەتان ناڵێن شانۆی نەتەوەكەمان ، بەڵكو بەشانۆی ئێمە ناوی دەبەن ، بەڵام چونكە لە نمایشە شانۆكانیان ئێمە نین ئەوانن.. باس و بابەت ئەوانن نەك ئێمە ، بە ئێمەی ئەوان ناوی نابەین بەڵكو دەڵێین شانۆێ ئێرانی ، ئێران تێدا بەدی دەكرێت .
كورد بەم ئاستە نادیار و سەرابیەی كەوا وەرگری دەقاودەقی گەلانە ، نەتەوەی تر لە شانۆكانماندا ئامادەن ، لەبەرئەوە ، ئێمە وەك هزر و كێشە و بابەت و بوون نابینێت ، چۆن بە شانۆی كۆپی یوتوب و دەقە دزراوو سواوەكانی خۆیان كەوا لای ئێمە كاری دووبارە و چەند بارەكردنەوەی بۆ دەكرێت …. بڵێت( شانۆی كوردی) كە كورد تێیدا بونی( عەقلی و كەلتوری ) تێدا نەبێت بەهۆیەوە گەڵان پێی ئاشنا بن؟!!

لە ووڵاتان كار لەسەر دەقەكۆنەكانیان بكەن مایەی شانازی نەتەوەكەیانە ، پاراستنی كەلتوری ئەدەبی خۆیانە ، بەڵام ئەم كارە بۆ ئێمە مانا و گرنگی یەكەی چیە؟؟. نازانم!! بەڵام بە بێ بوونی ئەدەب وەك پێكهاتەیەكی سەرەكی پەیكەری شانۆ باس لەشانۆی نەتەوەییمان بكەین تەنیا گوزارشتە لە بێ ئەدەبیمان و بێ توانای خولقاندنی دەقی نوێی هەڵگری بابەت و ناوەرۆك و كێشەی نەتەوەییە وەك بەشێك لە ئەدەبی شانۆ ، ئەگینا با پاشخانێكی ئەدەبی چاكمان هەبێت توانای بەرهەمهێنانی دەقی نمایشی هەبێت كەوا بونیاتنرابێت لە سەر كێشە فیكریەكان . ناكرێت بیرمان بچێتەوە دەیان كێشەی فیكری گەورەمان هەیە بۆتە بابەتی جیهانی … پاشكەوتوویەكەمان لە ڕوی فیكر بۆتە بابەتێكی نێونەتەوەیی.

لەدونیا دا میدیای جیهانی دێن ڕاپۆرت و بەرنامەی لەسەر دەكەن و ئێمە بە كێشە ، دوعای قوربانی جیاوازی ئاین دەناسن ئێمە بە شێخ زانای ژیان كوژ ی توندڕەوی ئاین دەناسن ، ئێمە بە كلتوری شەڕی برا كوژی دەناسن ، هیچ كامیان لەم كێشانە بابەتی شەڕیان پارە و نەوت نەبووەو دوعا لەسەر نەوت نەكوژرا شەڕی براكوژی لەسەر كركوك نەبوو كوشتنی خەلك لەلایەن شێخ زانا لەسەر پارە نەبوو ئەمانە كێشەی فیكری بوون بە هزری دواكەوتووی سەدەیەك بەرلەئێستا بیریان دەكردەوەو دەژیان ، بۆیە ژیانیان كوشت و ئاینەكان لەیەك دوور دەكەوتنەوە جیاوازی بیرو بۆچوون بریاری لەسەر مان و نەمانی خەلك دەدا بۆ ئەم بابەتە هزریانەی خۆمان بەڕاستی كاری ڕژد و باشمان نەكردووە تا بگاتە ئاستی بنبڕ و گۆڕانی كلتوری ، هەر ئەم مرۆڤانە لە دەرەوەی ووڵات شەڕ ی براكوژی ئاین و ڕەگەزی ناكەن !! لەبەر ئەوەی خەڵكانی تری ، ووڵاتان كاریان لەسەر ئەم بابەتانە كردووە بۆیە لە پەناهەندەییدا كوردانی ووڵاتان كێشەی ئاین و مزهەب و كلتوریان نامێنێت!!

ئەگینا بۆچی ئاین ڕێگر بێت لە خۆشەویستی ؟ بۆچی ڕێگربێت لە ژیانكردن قبوڵ كردنی یەكتر ؟ بەجیاوازیە فیكریەكانەوە كار لەسەر كێشەكانی خۆمان بكرێت كەوا كاری ئێمەیە نەمانكردوە با پڕۆژە هونەریەكانمان بارگاوی بێت بەڕوبەڕبونەوەی داب و نەریتە نەخوازراو وناحەزەكانمان كەوا دژە ژیانن با هەڵگری پرسیاری هزری بێت ڕەوەو گۆڕانی مۆدێرنە ی ژیان عەقل تاو بدات ئەمە لەسەر بناغەی هەر پەیكەرێكی ئەدەبی بێت ، وەك دەقێكی شانۆیی ، یاشیعر یا ڕۆمان ، كەوا بناغەكان بۆ هەر ووڵات و نەتەوەیەك بگەڕێتەوە !! مادام تۆ بەكاریدەخەی بۆدەڕبڕینی پرسیارەكانی ، خۆت و كێشەی نەتەوەكەی خۆت ،ئەوا.. شانۆی نەتەوەییە.

چونكێ ئەوسا تۆ لەبڕی نەتەوەیەك قسە دەكەیت ، كێشە و گرفتی نەتەوەیەك دەخەیتە ڕوو ، هەمیشە ئەو شانۆ گەورانەی كە من بینیومن و هاتونەتە كوردستان وەك (رۆهەر ) و چەندانیتر گەورەیی بارستەیان ، بریتیە لەگەورەیی بیركردنەوەو هەستكردن بە كێشە جیهانیەكان بۆیە هەمیشە گەورەتر لە دەق و نووسەر خۆیان دەبیننەوە لەبەرامبەر كێشە گەورەكانی جیهاندا و بوونی ئەم تێگەیشتنە وا دەكات نەبوونی نووسەر و دەق نەبێتە كێشە بە پێی بیروو بۆچون و پڕۆژەكەیان ، چەندان دەق تێكەڵكێشی فیكری خۆیان دەكەن تا دەبێت بەوەی خۆیان دەیانەوێت بەڵام ئێمە هەمیشە بچووكی خۆمان لەژێرگەورەیی نووسەرەكان دەشارینەوە بۆیە گەوررە نابین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا