شیعرێکی شاعیری یۆنانی یانیس ریتسوس

شیعری/یانیس ریتسوس/
وەرگێرانی:شەنگار سابیر

ئەم شاعیرە یانیس ریتسوس لە دایک بووی 1909 بۆ 11 نۆڤەمبەری 1990_لە ئەتین_ئەتینا_لەیۆنان ژیاوە و مردووە.شاعیرێکی ئەکتیڤی چەپ _بووە و لە جەنگی جیھانی دووەم بەژداری کردووە.

دەستت رادەوەشێنیت
وەک ھەمیشە
دەتەوێت ببینیت کە کاتژمێر چەندە
بەڵام ھیچ کاتژمێرێک لە دەستەکانتدا نییە
کاتژمێرەکەیان بردویت
وەکو زۆربەی شتەکانی دیکە.
تەکانێک بە دەستت دەدەیت
لەگەڵ ئەوەی کە ھیچ کاتژمێرێکیش لەدەستدا نییە
لەگەڵ ئەوەی وادەت لەگەڵ ھیچکەسێک نییە
لەگەڵ ئەوەی ھیچ کارێکت نییە ئەنجامی بدەیت..
کاتژمێرەکانی تۆیان دزیوە
زەمانی تۆیان دزیوە
زوڵمەت و ترسیان بۆ جێھێشتوویت..
دەترسیت بەسەروەخت نەگەیت
بە دڵت
بە ئارەزووت
بە کارەکانت
بە مەرگت
دەترسیت نەگەیت..
دەترسیت زەمان ھەروا بروات و لەدەست بچێت..!

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا