بەریتانیا بۆ تێپەڕاندنی کۆرۆنا پەنادەباتە بەر فرۆشتنی تابلۆیەک

پۆڵەتیک پرێس

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویان کردەوە، ماڵی شاهانەیی ئۆپێرا The Royal Opera Houseی لەندەن بە مەبەستی کۆکردنەوەی پارە بۆ تێپەڕاندنی پەتای کۆرۆنا تابلۆیەکی ساڵی حەفتاکانی دەیڤد هۆکنی دەفرۆشن.

بڕیارە رۆژی ٢٢ی تشرینی یەکەم، ماڵی شاهانەیی ئۆپێرا The Royal Opera Houseی لەندەن لە زیادکردنێکدا تابلۆی پۆرترێتی دەیڤد وێبستەر کە لەلایەن دەیڤد هۆکنیەوە لە حەفتاکانی سەدەی پێشوو کێشراوە بفرۆشێت.

وا بڕیارە نرخی تابلۆکە لەنێوان ١١ بۆ ١٨ ملیۆن پاوەند بێت کە دەکاتە ١٤ بۆ ٢٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

لای خۆیەوە ئالێکس بێرد سەرۆکی جێبەجێکاری ماڵی شاهانەیی ئۆپێرای لەندەن وتی: لە ئێستادا رووبەڕووی گەورەترین قەیران دەبینەوە لە مێژوودا بۆیە فرۆشتنی تابلۆی دەیڤد وێبستەر کە لەلایەن دەیڤد هۆکنی دروست کراوە بەشێکی سەرەکییە لە ستراتیژی بوژانەوەمان.

ماڵی شاهانەیی ئۆپێرا  The Royal Opera House بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٤٦ بەناوی کۆڤێنت گاردن ئۆرکێسترا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دامەزرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا