پۆڵەتیک پرێس
هه‌ر سێ ڕۆمانی «ئێواره‌ی په‌روانه» و «شاری مۆسیقاره سپییه‌كان» و «جه‌میشد خانی مامم كه هه‌میشه با له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یبرد»ی نووسه‌ر و ڕۆماننووس به‌ختیار عه‌لی لەلایەن ناوەندی غەزەلنوس بە چاپێکی نوێ بڵاوکرانەوە.
به‌پێی ئه‌ژماری فه‌رمی نوسەر، ئه‌م چاپانه ده‌بنه چاپی نۆیه‌می «ئێواره‌ی په‌روانه» و چاپی پێنجه‌می «شاری مۆسیقاره سپییه‌كان» و چاپی سێیه‌می «جه‌میشد خانی مامم».
به‌ختیار عه‌لی خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك ڕۆمان و كتێبی شیعری و به‌رهه‌می فیكرییه. ڕۆمانه‌كانی پێكهاتوون له «مه‌رگی تاقانه‌ی دووه‌م» و «ئێواره‌ی په‌روانه» و «دواهه‌مین هه‌ناری دونیا» و «شاری مۆسیقاره سپییه‌كان» و «غه‌زه‌لنوس و باغه‌كانی خه‌یاڵ» و «كۆشكی باڵنده غه‌مگینه‌كان» و «جه‌مشید خانی مامم كه هه‌میشه با له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یبرد» و «كه‌شتیی فریشته‌كان-سێ به‌رگ» و «هه‌وره‌كانی دانیال» و «ده‌ریاس و لاشه‌كان».