پۆڵەتیک پرێس
کتێبی (ئابووریی سیاسی) کە محه‌مه‌دڕه‌زا قوربانى نوسیویەتی لەلایەن زاری-یە وە وەرگێڕدرایە سەر زمانی کووردی.
زاری دەڵێت: نه‌ك ئابووريى سياسى، به‌ڵكو خودى زانستى ئابووريیش له‌لاى ئێمه به باسێكى زۆر وشك و تاقه‌تپڕوكێن ناسراوه، له كاتێكدا به شێوه‌يه‌كى ڕاسته‌وخۆ په‌يوه‌نديدارى به ژيانى كه‌سه‌كانه‌وه، له نێو زانستى ئابووريیشدا، ئابووريى سياسى ئێستاكه گرنگترين باسى سه‌رده‌مه و وڵاتانى له‌سه‌ر بنيانراوه، ئه‌م زانسته چۆن دروست بووه و چۆن گه‌شتووه به ئێره.
لەبارەی کتێبەکەوە وتی: ئه‌م كتێبه هه‌موو ئه‌و ناڕوونيانه‌ى پێشووتر وه‌لاوه ده‌نێت كه سه‌باره‌ت به ئابووريى سياسى بۆيان دروست كردووين و به شێوه‌يه‌كى ساده و وێنه‌دار پێشانمان ده‌دات ئابووريى سياسى چۆن له‌شێكه له ژيانمان و ئێمه چۆن له‌گه‌ڵ يه‌كانگير بين و چۆن خۆمانيشى لێ بپارێزين.
كتێبه‌كه له دوتوێى 250 لاپه‌ڕه‌دایە و ده‌زگاى ماڵى وه‌فايى چاپ و بڵاوى كردووه‌ته‌وه.