لە سلێمانی کۆنسێرتی ڕەندان بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس: لاڤە واحید

بڕیارە سبەی 26ی کانوونی یەکەم لە هۆڵی سینەما سالم لە شاری سلێمانی سەعات چواری دوانیوەڕۆ کۆنسێرتی ڕەندان بەڕێوەبچێت.

لەمبارەیەوە ڕاماڵ ئامانج بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند: ماوەی دوو مانگ دەبێت لەگەڵ هاوڕێم مامۆستا دانا محێدین ژەنیاری ئامێری تار و سێتار، سەرقاڵی ئامادەکاری و ڕاهێنانین بۆ کۆنسێرتێک لەژێر ناوی “ڕەندان”.

ڕاماڵ ئامانج کە ژەنیاری ئامێری عودە ڕایگەیاند، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ماوەیەکی زۆر بوو لە ئەنجامدانی کۆنسێرت وەستابووین، بۆیە لەگەڵ مامۆستا دانا بیرمان لەوە کردەوە ئەم کۆنسێرتە ئەنجام بدەین و هیوادارین بە باشترین شێوە بەڕێوەبچێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەرنامەی کۆنسێرتەکە لە کۆمەڵێک پارچە موزیکی کوردی و ڕەسەن پێکدێت، بەڵام بە دابەشکردنێکی نوێ و جیاواز لەوەی کە بیستراوە، دەخرێنە بەر گوێی بیستەران.

ڕاماڵ باسی لە گرنگی کۆنسێرت کرد و وتی: سیمای شار بە بوونی کۆنسێرت و چالاکی هونەری جددی دەناسرێتەوە، بۆ ئەمەش پێویستە ئێمە بەردەوام کار لەسەر ئەوە بکەین ئەم جۆرە کۆنسێرتانە بەردەوام بێت.

بڕیارە رۆژی شەممە 26ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2020 سەعات چواری دوانیوەڕۆ، کۆنسێرتی ڕەندان لە هۆڵی سینەما سالم لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت، ئەم کۆنسێرتە لە دوو بەش پێکدێت، یەکەمیان لە سەعات 4 دەستپێدەکات و سەعات 4:40 کۆتاییدێت، پاشان دە خولەک پشوو وەردەگیرێت و بەشی دووەم دەستپێدەکات هەتا سەعات 5:30 بەردەوام دەبێت.

Image may contain: 2 people, including Ramal Amanj, people playing musical instruments, beard and text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا