ئامانجی كۆبونەوەكەی سەركردایەتی یەكێتی ئاشكرادەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆدەبێتەوەو دواین هەنگاوەكانی پرسی لامەركەزیی ئیداریی و دارایی تاوتوێ دەكات.

ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، هەوڵەكانیان بۆ جێبەجێكردنی لامەركەزی ئیداریی و دارایی بەردەوام دەبێت و سازش لەسەر پرۆژەكەیان ناكەن.

هاوكات سەرچاوەیەك لە سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكرێت بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، بڕیارە رۆژی یەك شەممە 14ی شوبات ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە سلێمانی لەبارەی چەند تەوەرێك كۆدەبێتەوە.

وتیشی، “لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دواین هەنگاوەكانی پڕۆژەی لامەركەزی ئیداری و دارایی و پرسی دانوستانەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی بودجە و دۆسیەی نەوت دەكەن”.

لە ماوەی رابردودا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پرۆژەی لامەركەزی وەك چارەسەرێك بۆ كێشەی ئیداری و خزمەتگوزارییەكان ئامادەكردو خستییە بەردەم لایەنەكان، بڕیار بوو تا كۆتایی ساڵی رابردوو ئەو پرسە یەكلابكرێتەوە، بەڵام تائێستا هەنگاوی جددی بۆ جێبەجێكردنی نەنراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا