مەكتەب سیاسیەكی یەكێتی هۆشداری دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت، دۆخەكە گەشتووەتە ئاستی تەقینەوە و ئێمە لە دووڕیانێكین چاكسازی بە دەستوبردی ڕاستەقینە و وەدەستهێنانەوە متمانەی كۆمەڵانی خەڵك، یان ڕاپەڕینێكی دی، دەشڵێت، ئەنجامی ڕاپەڕین چی دەقەومێ تەنیا خوا دەیزانێ.

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی لە نووسینێكدا دەڵێت، راپەڕینی5 ی ئاداری 1991 گەلی كوردستانی لە لێواری قڕان گێڕایەوە، بەشی هەرە زۆری كوردستانی رزگار و گەلی ئازاد كرد، بەڵام بەداخەوە دوای 31 ساڵ حوكمڕانی خۆمان نیگەرانی و توڕەیی خەڵكی لە گەندەڵی، نادادپەروەری و بێ سەروبەری گەیشتونەتە ئاستی تەقینەوە.

ئارێز عەبدوڵا ئەوەش دەڵێت، زۆر بەڕوونی دەڵێم: ئێمە لە دووڕیانێكین، چاكسازی بە دەستوبردی ڕاستەقینە و وەدەستهێنانەوە متمانەی كۆمەڵانی خەڵك، یان ڕاپەڕینێكی دی.

باس لەوەش دەكات، ئەنجامی چاكسازی و دادپەروەری ڕوون و ئاشكرایە، بەڵام ئەنجامی ڕاپەڕین چی دەقەومێ تەنیا خوا دەیزانێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا