“دەسەڵات لە ئاست مەترسییەكانی سەر هەرێم بێباكە”

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی دەڵێت هەرێمی كوردستان چەندین مەترسی لەسەرە و هۆشدارییەكەی جنێن پلاسخارتیش لە پەرۆشی بوو بۆ هەرێمیلا كوردستان، بەڵام دەسەڵات بێباكە و نایەوێت خۆی ئامادەبكات بۆ ئەو پێشهاتانەی دێنە پێش.

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: چەندین مەترسی لەسەر هەرێمی كوردستان هەن، كە رۆژ بە رۆژ گەورەتر دەبن، بەو هەل و مەرجەی كوردستانی تێدایە پێناچێت هەرێم خۆی لە بەرامبەر هەریەكێك لەو ئەگەرانەی دێنە پێش بگرێت.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی وتی: ئەو هۆشدارییەی پلاسخارت لەوپەڕی پەرشی و دڵسۆزی بوو هەروەكو خۆشی گوتی دوژمن ئەوەیە بتگریەنێت زۆر بە جوانی پەندە كوردییەكەی وت.

روونیشیكردەوە، مەترسی لە ناوخۆی عێراق و لەلایەن وڵاتانی دراوسێ‌ لەسەر هەرێم هەیە، گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان نین.

ئاشكراشیكرد، ئەوەی جێی داخە دەسەڵات لە هەرێمی كوردستان بێباكە و نایەوێت خۆی ئامادەبكات بۆ ئەو پێشهاتانەی دێنە پێش، نایەوێت پلانێكی وا دابنێت كە خۆمان لە بەرامبەر گۆڕانكارییەكان بگرین.

رۆژی 19 ی ئەم مانگە لە پانێڵی دەستوور و یەكڕیزی لە شاری هەولێر جێنێن پلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق هۆشداریدایە بەرپرسانی هەرێم و لایەنە سیاسییەكان بەوەی مەرج نیە قەوارەی هەرێم تا هەتایە بەم شێوەیە بمێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا