هاوڕێ مەلا ستار: خەڵكی ئێمە مووچەخۆرن نەك مورتەزەقە

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی یەكێتی رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران وا تێگەیشتووە كە خەڵكی كوردستان موچەخۆری نایاسایی و كارمەندی گۆترە بن، بۆیە وا بێمنەتانە دەست بۆ مووچەیان دەبات.

هاوڕێ مەلا ستار ئەندام پەرلەمانی یەكێتی دەڵێت، “ئەم میللەتە بناسم، بەمجۆرە لە مامەڵەكردن رازی نابن و تا زووە بە خۆتاندا بچنەوە، بە بڕیاری هەڵەو بەكەم سەیركردنی خەڵكی كوردستان، مەبن بە هۆكاری رووخانی حكومەت و تێكچوونی ئەزمونەكە”.

باس لەوەشدەكات، ئەنجومەنی وەزیران كەی ویستی موچە دابەش دەكات و كەی نەیویست نایكات.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا موچەی پێنج مانگی فەرمانبەران ببڕێت و لە مانگی ئەیلولەوە دەست بەدابینكردنی موچە بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا