پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند: “دەستێوەردان و گۆڕانكاری و پێشێلكاریی” لە ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەكەنەوە و داكۆكی لە مافی كاندید و دەنگدەرانیان دەكەن.
لە بەیاننامەیەكدا مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند: دوای ئەوەی لیژنەی یاسایی و تەكنیكی پارتیمان لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و دەستەی دادوەری كۆبوونەوە، دەركەوت تەواوی بەڵگەكانمان سەلمێنەری پێشێلكاری بوون، بۆیە ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان ئەم دەستێوەردان و گۆڕانكاری و پێشێلكارییانە رەتدەكەینەوە و داكۆكی لە مافی كاندید و دەنگدەران دەكەین.
ئەوەشهاتووە، لەپێناو دادپەروەری و گێڕانەوەی ماف بۆ خاوەن مافەكان، بە ڕێكاری یاسایی بەردەوام دەبین لە هەوڵەكانمان لەپێناو دەستەبەركردنی ئەو مافانە و لابردنی پێشێلكارییەكان و، هەنگاوەكانی داهاتووشمان لە كاتی خۆی دا رادەگەیەنین.
رۆژی 30 ی تشرینی دوووەمی 2021 كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەرەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكەی پەسەند كرد، لەدوای پەسەندكردنی سكاڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجامی ژمارەیەك لە ناوەندەكانی دەنگدان ، ژمارەی كورسییەكانی یەكێتی بووبە 19 كورسی و پارتی بووبە 31 كورسی.