گۆڕان و یەكێتی لەسەر هەماهەنگی حکومەت و پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكان كۆبونەوە

پۆڵەتیك پرێس

 

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێكی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی نیشتیمانیی، بە میوانداریكردنی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی تایبەت بە كاروباری حكومەتی هەرێم و خۆجێی پارێزگای سلێمانی كۆبونەوە.

لە كۆبونەوەكەدا هەردولا هاوڕابوون، كە كێشە هەنوكەییەكانی ئێستای هەرێم و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان پێویستی بە هەماهەنگی زیاتری نێوانیان هەیە، دەبێت هەنگاوی جدی و كرداری بنرێت بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان.

باس لەدوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق كرا و لە‌سە‌ر بنەمای رەوشی هەنوكەیی پلانی داهاتوو بۆ پتەوكردن و رێكخستنەوەی كار و ئەجێندای یەكێتی و گۆڕان گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

هەر لەو كۆبونەوەیەدا، رێكەوتنی یەكێتی و گۆڕان و چۆنێتی جێبەجێكردنی ئەو خاڵانەی كەماون و پێویستە جێبەجێ بكرێن و پە‌یوە‌ستن بەدام و دەزگاكانی حكومەت گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا