کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی پێشوو.

هاوکات، سبەی چوارشەممە بەهەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با 5 – 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیانە کە 19 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی و سۆرانە کە 14 پلەی سیلیزییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا