داوا دەکرێت لەسەر دۆسیەی گەندەڵی لێپێچینەوە لە ئیحسان عەبدولجەبار بکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هادی سەلامی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، 70 واژۆ کۆکراوەتەوە بۆ لێپێچینەوە لە ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق.

لە بڵاوکراوەیەکدا هادی سەلامی ئاماژەی بەوەکرد، 70 واژۆمان کۆکردووەتەوە تا لێپێچینەوە لە وەزیری نەوت بکرێت. دەشڵێت، “دەیان دۆسیەی گەندەڵی دژی وەزیری نەوت ڕادەستی دەستەی دەستپاکی و داواکاری گشتی و دیوانی چاودێری دارایی کراوە”.

باسی لەوەش کرد، “لە ئێستادا وەزیری نەوت پێنج پۆستی لە دەستدایە، وەزیری نەوتە و لەهەمان کاتدا وەزیری دارایی و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزارییە لە بوارەکانی ئابووری و وزە و سەرۆکی کۆمپانیای نەوتیی نیشتمانیشە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوابەدوای دەست لەکارکێشانەوەی عەلی عەلاوی لە پۆستی وەزیری دارایی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئیحسان عەبدولجەباری ڕاسپارد تا ببێتە وەزیری دارایی عێراق بەوەکالەت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا