پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێنجشەممە17ی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، دوابه‌دوای بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌وەرگرتنەوەى وزەى كاره‌بای بەرهەمهاتوو لەوزەى خۆر (سیستمی سۆلار) له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه، دانانى کارەباى وزەى خۆر ڕوو لە زیادبوونە و بەسەدان ماڵ و شوێن ئەو سیستمەیان داناوە.
کارەبای گشتی سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌پێی داتاکانى بەشى وزە نوێبوەکان 150 ماڵ له‌ناو سلێمانی سیستمى سۆلاریان له‌سه‌ربانی ماڵه‌كانیان داناوه، كه كۆی توانای به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌بایان نزیكه‌ی 1.5 مێگاواته و چه‌ندین ماڵیش هەیە تائێستا نەهاتوون سیستمەکەیان تۆمار بکه‌ن.
ئاماژەی بەوەکرد، دانانی سیستمی سۆلار دوو سوودی زۆر گرنگی هه‌یه یه‌كێكیان به‌شدارده‌بیت له‌به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و دووه‌میشیان خه‌رجی كاره‌با كه‌م ده‌بێته‌وه‌و هه‌ر به‌پێی رێنمایی ژماره (3)ی ساڵی 2021ی وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌و كاره‌بایه‌ی له‌وزه‌ی خۆر به‌رهه‌می ده‌هێنیت و تێكه‌ڵ به‌كاره‌بای نیشتمانی ده‌كه‌یت، له‌كۆتایی مانگه‌كه‌دا له‌خه‌رجی كاره‌بای مانگانه‌كه‌ت ده‌رده‌كرێت.
هاوکات، هه‌ر لەدوای دەرچوونی یاسای ووزە نوێبووەکانیش لەلایەن وەزارەتی کارەباو حکومەتی هەرێم دوو بڕیاری گرنگی تر بۆئەو هاوبەشانەی کەسیستەمی ووزەی خۆریان داناوە دەرچووە:
یەکەم: بڕی ئەمپێری پێوەری زیرەکی كاره‌بایان زیاد دەکرێت تا کۆى ئەو کارەبایەى بەرهەمى دەهێنێت بیخاتەوە ناو تۆڕى کارەباى نیشتیمانى .
دووه‌م: ئەو ماڵانەش کە کارەباکەیان سستمى پریپەیدە بۆئەوەى ئەو کارەبایه‌ى تێکەڵ بەکارەباى نشتیمانى دەکەن هەژمار بکرێت، پریپەیدى سەر پێوەری زیرەکیان لادەبرێت و لەمەودوا یەکەی گەڕاوەیان بۆ ناو تۆڕى کارەبا هەژمار دەکرێت.
ڕوونیکردەوە، جێگه‌ی ئاماژه‌یه سیستمی بەرهەمهێنانی كارەبا بەوزەی خۆر بۆ كوردستان زۆر گونجاوە و دەكرێت بۆ هەموو ماڵێك، یان پرۆژەیەكی بازرگانی یان باخێك سودی لێوەربگیرێت، هەروەها بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا بەتیشكی خۆر دۆستی ژینگەیە و بارزۆری سەر تۆڕەكانی كارەباش كەم دەكاتەوە.
جەختیکردەوە، داوا له‌و هاووڵاتیانه ده‌كه‌ن كه سیستمی كاره‌بای سۆلاریان داناوه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی كاره‌با بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی سیستمه‌كه‌یان بۆئه‌وه‌ی سوودمه‌ندبن له‌و بڕیارانه‌ی كه تایبه‌تن به‌دانانی سیستمی سۆلار.