ئەم بابەتە 390 جار بینراوە
پۆڵه‌تیك پرێس:
وته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى هۆشدارى به‌و كه‌سانه ده‌دات كه وێنه و گرته‌ى ڤیدۆیى كه‌سانى “ده‌رون نه‌خۆش” و “بێلانه” له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێت “ده‌یانده‌ینه دادگا”.
چه‌ند مانگێكه حاڵه‌تى بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و گرته‌ى ڤیدیۆیى ئه‌و كه‌سانه‌ى “له‌ڕووی دەرونییهوه نەخۆشن” و “بێلانه‌ن” له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان ده‌مێننه‌وه زیادیكردووه، لهتۆڕهكۆمهڵایهتیهكان بڵاوده‌كرێنه‌وه، پۆلیسیش هۆشدارى به‌و كه‌سانه ده‌دات كه وێنه و گرته‌ى ڤیدیۆییان ده‌گرن.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “له‌شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان هه‌ركه‌سێك گرته‌ى ڤیدیۆى ئه‌و كه‌سانه‌ى بارى ده‌رونیان ته‌واو نییه یاخود بێلانه‌ن بگرێت، ڕوبه‌ڕووى دادگا ده‌كرێنه‌وه”.
وته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى وتیشى:”له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه چه‌ندین كه‌سمان ده‌ستگیركردووه و دراونه‌ته دادگا و له‌لایه‌ن دادگاوه كه‌یسه‌كان جوڵێنراون”.