ئەمڕۆ دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی نیسان، هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە.

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لە نوسینگەی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بەڕێوەدەچێت و دوای سەردانی شاندی هەردوولایە بۆلای نوێنەرانی پێکهاتەکان.

هاوکات، لە کۆبوونەوەکەدا بۆچون و ڕای نوێنەرانی پێکهاتەکان لەسەر بابەتی یاسای هەڵبژاردن گفتۆگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

لەکاتێکدا، ڕۆژی دووشەممە، زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ڕۆژی چوارشەممە لە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت و ئامانج لێی درێژەدانە بە کۆبوونەوەکانی ڕابردووی نێوان یەکێتی و پارتی لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا