نوێترین زانیارییەکان لەبارەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆڵەتیک پرێس نوێترین زانیاری لەبارەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و وادەی ناردنی لیستی فەرمانبەران بە پلە بەرزکردنەوە ئاشکرادەکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” ئێمە لە 24ی ئادار، نوسراوێک لە وەزارەتی دارایی بۆ سەرجەم وەزارەتەکان گشتێندراوە و تێیدا داوا دەکات لیستی مووچەی فەرمانبەران بەپێی پلە بەرزکردنەوە بۆ مانگی ئادار ئامادەبکەن و بینێرن، بەڵام لەبەر وردی کارەکە و زۆری ڕێکارەکان نەتوانرا لە مانگی ئاداردا بنێردرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، “دوای ئەو نوسراوە لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەری میلاکاتی وەزارەتەکان کۆبوونەوەمان ئەنجام دا و پێمان ڕاگەیاندن لیستی مووچە بە پلە بەرزکردنەوە ئامادەبکەن، بۆئەوەی بتوانین لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بکەین، لەسەر قسەی ئەوان بۆ مانگی نیسان کارەکان تەواو نەدەبوون بۆیە کردمانە مانگی ئایار و ئێستا کاری لەسەر دەکەن، بەپێی زانیارییەکان ئێستا چەند وەزارەت و دەستەیەک کارەکانیان تەواو کردووە “.

ڕوونیکردەوە، “ئەگەر وەزارەتەکان لیستی مووچە وەک ئەوەی داوامان کردووە بە پلە بەرزکردنەوە ئامادەبکەن بەدڵنیاییەوە مانگی پێنج هەردوو لیستی مووچە بەشێوەی ئاسایی و پلە بەرزکردنەوە دەنێرین، بەڵام مەرج نییە بەغدا ئەوەی قبوڵ بێت دەبێت گفتوگۆ بکەین و وردبینی تێدادەکرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا