پۆڵەتیك پرێس
بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایدەگەیەنێت هاتوچۆ و گەشتکردن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی دەروازەسنوری یەکان بەشێوەی مەرجدارە و هەمووكەسێك ناتوانێت سەردانی ئێران بكات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کەوا بڕیاری ئاسایی کردنەوەی هاتوچۆ و گەشتکردن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی دەروازەسنوری یەکان بەشێوەی مەرجدارە و ئەوكەسانە دەتاونن سەردانی ئێران بكەن كە هەڵگری ڤیزای ئێرانن لە جۆرەکانیخوێندن ، نەخۆشی و دەرمان ، بازرگانی و وەبەرهێنان و خاوەن ئیقامە کارپێکراوەكان دەتوانن سەفەری ئەو وڵاتەبکەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هەڵگرانی ڤیزای گەشتیاری لەئێستادا ڕێگەیان پێ نادرێت تا 20-4-2021 سەردانی ئێران بكەن ئەوەش پێشتر ڕاگەیەندراوە.
هەروەها راگەیەندراوەكە ئاماژەبەوەدەكات، لەئێستادا لەبەشی نشینگەی باشماخ تەنها کار بۆ ئەوکەسانەدەکرێت کە بۆ مەبەستەکانی نەخۆشی و خوێندن و بازرگانی و خاوەن ئیقامەن و لە ئەگەری هەر گۆڕانکاری یەکی دیکەدا دەربارەی گەشتكردن و هاتوچۆكردن هاوڵاتیان ئاگاداردەكەنەوە.