وەزیری دەرەوەی عێراق داوای کرد بازرگانی لەگەڵ چیک زیاد بکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، داوای زیادکردنی قەبارەی بازرگانی دەکەن لەگەڵ کۆماری چیک.

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، داوای زیاد کردنی قەبارەی بازرگانی کرد لەگەڵ کۆماری چیک.

لە بەیاننامەیەدا وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند، حسێن پێشوازی لە باڵێۆزی کۆماری چیک مارتن فایتک کرد، بە هۆی کۆتایی هاتنی ئەرکە دیبلۆماسیەکانی لە بەغداد، پێداچوونەوەیان کرد بە پەیوەندیەکانیان لە ماوەی رابردوودا، هەروەها گرنگیان دا بە بەرژوەندیەکانی میلەت بە شێوەیەکی هاوڕێیانە.

وەزیری دەرەوەی عێراق داوای کرد گرنگی زیاتر بدرێ، بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵاتدا، پاڵپشتی کۆمپانیاکانی چیک بکرێت بۆ ئەوەی بێنەوە ناوبازاڕەکانی عێراقەوە، سود لە هەلی وەبەرهێنان وەربگرن بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق.

لەلای خۆیەوە باڵێۆزی چیک، جەختی لەسەر بەردەوامبوونی وڵاتەکەی لە پشتیوانی کردنی عێراق کردەوە، لە بوارە جیاجیاکاندا بە تایبەتی، جەنگ لە دژی داعش و ستایشی ئەو سەرکەوتنە گەورانەی کرد کە عێراقیەکان بەرامبەر داعش بەدەستیان هێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا