ئەردۆغان: رۆژئاوا لەڕێی رێکخراوە تیرۆرستییەکانەوە ئاگری جەنگ لە عێراق هەڵدەگیرسێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، “ناتوانین رێگەبدەین ئەوروپا ببێتە سەربازگەی دەستگیرکردنی برا موسوڵمانەکانمان کە ژمارەیان 35 ملیۆن کەسە”.

لە کۆنگرەی یەکێتی پەرلەمانیی رێکخراوی هاوئاهەنگی ئیسلامی ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد، “وڵاتانی بیانی پشتیوانی رێکخراوە تیرۆرستییەکانی وەک داعش و پەکەکە و یەپەگە دەکەن تا ئاگری جەنگ لە عێراق یاخود سوریا و وڵاتانی دیکە هەڵبگیرسێنن”.

جەختی لەوەشکردەوە، “رۆژئاوا سیاسەتی جیاوازیکردن لەدژی موسوڵمانەکان بەکاردەهێنێت”.

وتیشی: وەک موسوڵمانێک تەنیا دژی کۆرۆنا و قەیرانە مرۆییەکان ناجەنگین، بەڵکو لەهەمانکاتدا دژی ئەو دوژمنایەتیکردنەی ئیسلام دەوەستینەوە کە لەلایەن رۆژئاواوە دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا