پۆڵه‌تیك پرێس:
دانانی كۆمه‌ڵێك قه‌ڵه‌م بۆ واژۆكردنی بڕیاره‌كانی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێته بابه‌تێكی گه‌رم و كۆشكی سپیش ڕونكردنه‌وه ده‌دات.
له‌دواین ده‌ركه‌وتنی جۆ بایدندا كۆمه‌ڵێك قه‌ڵه‌می له‌به‌رده‌ستدا بوو بۆ واژۆكردنی بڕیاره‌كانی ئیداره‌كه‌ی، به‌گوێره‌ی وته‌ی لیزا براون، سكرتێری فه‌رمانبه‌رانی كۆشكی سپی، نهێنی ئه‌و بابه‌ته له‌وه‌دایه، سه‌رۆك قه‌ڵه‌مه‌كان ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌په‌رۆشه‌وه كار بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره واژۆكراوه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌و نه‌ریته نوێ نییه و تایبه‌تیش نییه به جۆ بایدن سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا، به‌ڵكو مێژووه‌كه‌ی بۆ 32هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه فرانكلین ڕۆزفێڵت بوو له‌ساڵانی 1922 بۆ 1945 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هاوكات سه‌رۆكه‌كانی دوای ڕۆزفێڵت وه‌ك جۆن ئیف كینیدی په‌یڕه‌ویی له هه‌مان نه‌ریت كردووه.
باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا له‌كاتی واژۆكردنی یاسای “ئۆباما كه‌یر” 22 قه‌ڵه‌می به‌كارهێنا.