چوار ماددە بۆ بەشەخۆراكی مانگی ڕەمەزان زیاد دەکرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە چوار ماددە بۆ بەشەخۆراكی مانگی ڕەمەزان زیادكران، كە پێكهاتوون لە (ئاردی سفر، نیشاستە، شەعرییە و مەعكەرۆنی) لەگەڵ 7 ماددە سەرەكییەكەی دیكە ( شەكر، زەیت، دۆشاو، برنج، ئارد و پاقلەمەنییەكان).

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق ڕایگەیاندووە، وەزارەتەكەیان ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 5 ملیۆن تەن گەنمی جوتیارانی بە بازاڕ كردووە و بۆ پێویستی ناوخۆ بەكاریهێناوە، لە كاتێكدا، فۆڕمی خۆراك پێویستی بە 4 ملیۆن و 600 هەزار تەن گەنم هەیە بۆ ساڵێك و ئەوەی لە كۆگاكان هەیە زیاترە، ئەمە جگە هاوردەكردنی گەنمی بیانی بە بڕی ملیۆنێك و 150 هەزار تەن ئەوەش لەپێناو دابین كردنی ئاسایشی خۆراك تاوەكو هیچ دوودڵییەك نەمێنێ‌.

وتیشی، 42 ملیۆن بەشەخۆراك بە سەبەتەی خۆراكی هاووڵاتیان و 7 ملیۆن سەبەتەی خۆراكی ئەو خێزانانەی چاودێری كۆمەلایەتی دەیانگرێتەوە لە كۆگاكاندان.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی ئاشكراشی كردووە، دڵنیایی بە هاوولاتیان دەدەین بۆ دابین كردنی سەرجەم ماددە خۆراكییەكان بۆ 6 مانگی داهاتوو، هەروەها پلانی دابەشكردنی بەشەخۆراك بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دانراوە و 4 ماددەی خۆراكی زیاد دەكرێن و بەوەش هاووڵاتیان لەو مانگە پیرۆزەدا زیاتر لە 10 ماددەی بەشەخۆراك وەردەگرن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە ساڵی ڕابردوودا چەند ماددەیەكی خۆراكی بە نرخی پاڵپشتی كراو و هەرزانتر لە بازاڕ بە هاووڵاتیان فرۆشراوە و بۆ ئەمساڵیش ئەو ماددانە بەردەست دەبن بە نرخی هەرزان، كە بریتین لە (ئاردی سفر و گۆشت و مریشك و هێلكە).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا