عێراق بەهای كڕینی گەنم لە جوتیارانی ناوخۆ بەرزدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی عێراق بڕیاریدا بە دیاریكردنی نرخی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران و هاوكات بڕیاریدا لە ماوەی 10 رۆژدا شایستەداراییەكانی ساڵی رابردووی جووتیاران خەرج بكات.

رۆژی سێشەممە 8_3_2022 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی خۆیدا بریاریدا بە وەرگرتنی گەنمی بەرهەمهێنراوی ناوخۆ و دەرەوە و ئەوەی لە ئێستادا بەردەستە، هەروەك نرخی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی دیاریی كرد كە بۆ هەر تۆنێك 750 هەزار دینارە، و بریاریدا لە مانگی نیساندا ئەگەر لە سەر ئاستی جیهان گۆرانكاریی بە رێژەی لە20% بەسەر نرخەكەیدا هات گۆرانكاریی بكات.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بریاریدا لە ماوەی 10 رۆژدا شایستە داراییەكانی ساڵی رابردووی جوتیاران خەرج بكرێت. هەروەك ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بریاریدا سێ‌ ملیۆن تۆن گەنم بە بەهای 100 ملیۆن دۆلار هاوردە بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا