عێراق بڕی ئەو گەنمە دیاری دەكات كە لە جووتیارانی هەرێمی دەكڕێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بریكاری وەزارەتی بازرگانی هەرێم دەڵێت، حكومەتی عێراق بڕیاریداوە بڕی 375 هەزار تەن گەنمی جووتیارانی هەرێم وەرگبگرێتەوە و ئێمەش لای خۆمانەوە سایلۆكانمان ئامادەكردووە بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران.

نەوزاد كامل، بریكاری وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵی فیدراڵ لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم كۆبوونەتەوە و بڕیاردراوە بە وەرگرتنی 375 هەزار تەن گەنمی جووتیاران لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە.

بریكاری وەزارەتی بازرگانی وتی: وەزارەتی بازرگانی راسپێردراوە بە وەرگرتنی ئەو بڕە گەنمە بۆیە لای خۆمانەوە دەستمانكردووە بە ئامادەكردنی سایلۆكان بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە گەنمە لە جووتیارانی پارێزگای سلێمانی و هەولێر و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین.
باسی لەوەشكرد بەراورد بە ساڵی رابردوو وەرگرتنی گەنم لەلایەن حكومەتی عێراق كەمی كردووە چونكە ساڵی رابردوو بڕی 390 هەزار تەن گەنمی جووتیارانی هەرێمی وەرگرتبوو.

لای خۆیەوە حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە ئەو بڕە گەنمەی لە جووتیارانی هەرێم دەمێنێتەوە لە رێگەی بە بازاڕكردنەوەی لەلایەن كەرتی تایبەت لە جووتیارانی هەرێمی وەربگرێتەوە بەڵام ئەوەی جووتیارانی نیگەرانكردووە ئەوەیە ئەو نرخەی هەرێم دیاری كردووە بۆ وەرگرتنی گەنم كەمترە لەو نرخەی ناوەند دیاری كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا