پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عەقید کاروان خۆشناو، بەرپرسی بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور ڕایگەیاند، لە ئێستادا بەفەرمی هیچ بابەتێکی دامەزراندن لە فەرماندەییەکەمان نیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە عەقید کاروان خۆشناو بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، سەبارەت بە دەنگۆی پێکهێنانی لیوایەک و دامەزراندن، ئەو دەنگۆیە ڕەتدەکەینەوە و لە ئێستادا بەفەرمی هیچ بابەتێکی دامەزراندن لە فەرماندەییەکەمان نیە .
جەختی لەوەش کردەوە، کاتێک بەفەرمی دامەزراندن هەبێت ئەوا لەپەیجی فەرمی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور ڕایدەگەینین .