هاوڵاتیان لە مەترسییەكانی كۆرۆنا و نەخۆشی خوێن بەربوون ئاگادار دەكرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

 

جێگری پارێزگاری هەولێر هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان تاوەكو خۆیان لە نەخۆشی كۆرۆناو خوێن بەربوون بپارێزن، داواش دەكات هەمووان پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی بن.

هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر بە میدیاكانی رایگەیاند، لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی خوێن بەربوون گشت رێنماییەكان دراوە بە تیمەكانی تەندروستی و ڤێتەرنەری، كە بە رێنمایی تەندروستی ئاژەڵەكان سەر ببڕن.

باسی لەوەشكرد، نەخۆشی خوێن بەربوون سەریهەڵداوەو داوای لە هاوڵاتیان كرد بەتایبەتی ئەوانەی دەیانەوێت قوربانی دەكەن، ئەوا لە قەسابخانەكان بەپێی رێنماییەكانی تەندروستی سەری ئاژەڵەكان ببڕن.

سەبارەت بە بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ كە بۆ جەژن و رۆژانی دواتر دەریكردن، جێگری پارێزگاری هەولێر جەختی لەوەكردەوە، سەرجەم بڕیارو راسپاردەكان وەك خۆیان جێبەجێ دەكرێن، چونكە ئێستا جۆری كۆرۆنای نوێ بەناوی دەلتا بڵاوبوەتەوە كە بەشێوەیەكی خێراتر بڵاودەبێتەوەو نەخۆشخانەكانیش پڕن لە نەخۆش بۆیە رێكاری پێویست دەگرنەبەر.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە سلێمانی و هەولێر چەند حاڵەتێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جۆری دەلتا تۆماركراوە، بەڵام تائێستا هیچ حاڵەتێكی خوێن بەربوون لە شارەكانی هەرێم تۆمارنەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا