ئەمریکا و سێ وڵاتی دیکە چ هەڕەشەیەکیان کردووە لەحاڵەتی یەکنەگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە؟

پۆڵەتیک پرێس:
ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەگوێرەی ھە ندێ زانیاری، ھەرچوار وڵاتی خۆرئاوایی پابەند بەئەرکی چاکسازیکردن لەھێزەکانی پێشمەرگەو بیناکردنەوەی ئەم ھێزەو ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، نامەیەکیان ئاراستەی پارتی ویەکێتی کردووە”.
 
بەوتەی ئەبوبەکر هەڵەدنی، لە نامەکەدا ئەو وڵاتانە هۆشدارییانداوە لەوەی “کە ئەگەر تاکۆتایی ساڵی 2022 ھێزەکانی پێشمەرگە لەژێر دەستی کەسە سیاسییەکان دەر نەھێنن ویەکنەگرنەوەو نەبن بەھێزی سەرو حیزبی، کۆمەکانیان بۆ ھێزەکە دەبڕن و واز لەیارمەتیدانی دەھێنن”.
 
ئەوەش لەکاتێکدایە لە ئێستادا گۆڕانکارییەکانی یەکێتی بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی، بۆ ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی یەکێتی دەستیپێکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا