دەستپێشخەری رۆڵەكانی ئاگر لە چوار شاری توركیا چالاكی ئەنجام دەدەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستپێشخەری ڕۆڵەكانی ئاگر رایگەیاند، هێزەكانیان چوار كارگە، كۆگایەك و بارهەڵگرێكیان سووتاندووە.

دەستپێشخەریەكە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند كە چالاكیەكانیان لە ( كۆنیا، ئانتالیا، بورسا و ئەستەنبوڵ) ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەنراوەكە:13 ی تشرینی دووەم لە ناوچەی پیشەسازی كۆنیا، كارگەی ئاتار كە كارگەی بەرهەمی نەوتی خاوە و خاوەنی كەسێكی ئاكەپەییە (پارتەكەی ئەردۆغان) سووتێنراوە.

ئەوەشخراوەتە ڕوو 12 ی تشرینی دووەم لە ناوچەی سەریكی ئەنتاڵیا دوو كارگەی دوو كەسی دوژمنی كورد و هەمان رۆژ لە ناوچەی باشاكشەهیری ئەستەنبوڵ كۆگایەك لە ناوچەی پیشەسازی و لە ناوچەی ئاتاشەهیریش كۆگایەكی سەر بە كارگۆی ئێم ئێن جی و13 ی تشرینی یەكەمیش لە ناوچەی یڵدرمی بورسا كارگەیەكی كەسێكی مەهەپەیی سووتێنراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا