دوای ئەو زانیاریە مەترسیدارانەی پۆڵەتیک پرێس ئاشکرایکرد دوو بڕیاری وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگیرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی پۆڵەتیك پرێس دووبڕیاری مەترسیداری وەزارەتی پێشمەرگەی بڵاوكردەوە ، هەردوو بڕیارەكە راگیران.

پۆڵەتیك پرێس پێشتر ئەو جوڵە مەترسیدارەی ئاشكراكرد كە لەناو وەزارەتی پێشمەرگە دەستی پێكرد.

رۆژی چوارشەممە تیمی یەكێتی و پارتی لە وەزارتی پێشمەرگە و نوێنەرانی یەكەكانی 70 و 80ی هەردوولا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، كۆبوونەوە و لەسەر هەڵوەشاندنەوەی دوو بڕیاری پێشتری وەزارەتەكە كە تیمی یەكێتیی نیگەران كردبوو، رێككەوتوون.

بڕیاریشە كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندێكی باڵای ئەمریكا، كە لە وەزارەتی بەرگری و دەرەوە پێكهاتوون بۆ مەبەستی یەكلاییكردنەوەی ئەو كێشانە و ژمارەیەك بابەتی دیكە، سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن.

پێشتر سەرچاوەیەكی باڵای ناو وەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێسی ڕاگەیاندبوو پارتی تاكلایەنانە فەرمانی دەركردووە و ڕایگەیاندووە بۆ لەمەودوا كار بە سیستمی 50 بە 50 ناكەین لەناو وەزارەتی پێشمەرگە و دەبێت یەكێتی ڕێژەكەی بۆ 43 كەمبكرێتەوە و پارتیش بۆ 57 بەرزبكرێتەوە. كە نوسراوی فەرمانەكە لە 11_6_2023 بە ژمارەی تایبەتی 11417 دەرجووە.

سەرچاوە ئاگادارەكە ئەوەی بە پۆڵەتیك پرێس وت جوڵەیەكی نامۆ لەلایەن پارتییەوە دەستی پێكردووە كە لە كودەتای سەربازیی دەچێت و پارتی كۆدی كۆمپیوتەرەكانی هەموو گۆڕیوە و كارمەندەكانی یەكێتی ناتوانن كۆمپیوتەرەكان بەكاربهێنن و پارتی كۆنترۆڵی كۆدەكانی كردووە كە پەیوەستن بە موچە و بودجەی هێزەكانەوە.

ئەو بەرپرسە باڵایە باسی لەوەشكرد كە پارتی دەیەوێت بەناوی چاكسازیی پشكی خۆی زیاد بكات و یەكێتیی كەمبكاتەوە و ئەمەی ناوناوە چاكسازیی و دەیەوێت لەم ڕێیەوە پشێوی دروست بێت و دواتر وا لە هاوپەیمانان بگەیەنێت كە یەكێتی نایاەوێت چاكسازیی لەناو وەزارەتی پێشمەرگە و یەكخستەنوەی هێزەكاندا هەبێت .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا