پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، “ئێران لەپشت هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوەیە”.
لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جۆن کێربی ئاماژەی بەوەکرد، “ژمارەیەکی زۆر لە گروپە چەکدارەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن و لەناو عێراقدان، لەتوانایاندایە هێرش بکەنەسەر کازمی”.
جەختی لەوەش کردەوە، “هێزە ئەمریکییەکان مافی ئەوەیان هەیە بەرگری لە خۆیان بکەن و یارمەتیدەریش بن لە بەرگریکردن لە هاوبەشە عێراقییەکانیان”.
پێشتریش، نێد پرایس وتەبێژی دەرەوەی ئەمریکا دووپاتیکردەوە، ئەمریکا بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق لێکۆڵینەوە لە کردنەئامانجی مستەفا کازمی دەکات.