پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی یەکەی 70ی هێزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، کێشەی تەقەکانی شەوی رابردوو چارەسەرکراوە و لایەنی کەمتەرخەمیش لەرووداوەکەدا رووبەڕووی دادگا و یاسا دەکرێتەوە.
مستەفا چاوڕەش رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لەبارەگای یەکەکانی 70 کێشەی تەقەکانی شەوی رابردوو چارەسەرکراوە و لەکۆبوونەوەکەشدا نوێنەری سەرجەم هێزە ئەمنییەکان و نۆزانی کوڕی شێخ جەعفەر، جێگرى سەرۆکى هەرێم ئامادەییان هەبووە.
لەبارەی دۆخی بریندارانی شەڕەکەش وتی: بەداخەوە لەشەڕەکەدا 11 کەس بریندار بوون و تا ئێستا پێنج لەو بریندارانە چارەسەرکراون و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و چارەسەری پێویستیش بۆ ئەوانی دیکە دەکرێت.
شەوی رابردوو شەڕ و پێکدانان لەنێوان دوو هێزی ئەمنی لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی روویدا و بەهۆیەوە 11 کەس بریندار بوون.