پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرپرسی هێزەکانی 70 پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان چەند زانیاریەك لەبارەی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت “هاوپەیمانان زۆرمان لێده‌که‌ن بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، به‌ڵێنی هه‌موو شتێکییشییان پێداوین”.
مستەفا چاوڕەش بەرپرسی هێزەکانی 70ی پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەدەنگی ئەمریكای راگەیاندووە:”ئێمە له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڕێکخستنه‌وه‌ی هێزه‌کان ده‌مێکە هه‌ر به‌رده‌وامین بۆ ئه‌وە مه‌به‌سته‌ش ئێمە هیچ “ئیعتراز” و شتێکی ئه‌وتۆمان نییە به‌ڵام ئه‌مە ئیشی ڕۆژ و دوو ڕۆژ نییە به‌ڵکو ئه‌مە کاتی زۆری ده‌وێت به‌ڵام مه‌بده‌ئیه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌کڕیزی خه‌ڵکی كوردستان ویه‌کڕیزی هێزی پێشمه‌رگه‌ین.”
دەشڵێت “بڕیار به‌ده‌ست ئێمە نییە ئێمە له‌سه‌رو خۆمانه‌وە هاوسه‌رۆکه‌کان هه‌یە و په‌لە په‌لی ناوێت، هاوپەیمانانیش به‌ڵێنی هه‌موو شتێکیان پێداوین ڕه‌نگە هه‌ر ده‌بابە و فڕۆکه‌ی تێدا نه‌بێت، ئه‌گه‌رنا چه‌ک و ئه‌و پێداویستیانه‌ی کە بۆ پێشمه‌رگە پێویستن داویشیانە خۆمان بینیومانن لەڕۆژانی پێشوودا بای سێ ملیۆن دۆلار پێویستی و چه‌کیان هێناوە و داویانە بەهێزی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و لیوایانه‌ی کەله‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تدایه”.
بەوتەی مستەفا چاو ڕەش هه‌ریەكێتی 28 لیوای هەیە ئه‌گه‌ر ئه‌وە‌ش نه‌بێت ناحه‌زه‌کانیان و دوژمنه‌کانیان ئه‌وه‌تا عێراقیش چه‌ند ساڵە فیشه‌کێکی نه‌داوە بەهێزی پێشمه‌رگە و موچه‌ی خه‌ڵکی کوردستان نادات له‌به‌رئه‌وە ده‌بێت هه‌وڵبده‌ن یه‌کڕیزی بکه‌ن، هه‌میشە له‌گه‌ڵ یه‌کڕیزی خه‌ڵکی کوردستان و یه‌کگرتووی هێزی پێشمه‌رگه‌ن.