پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا دوایین ئەنجامی بەرایی فەرمی %91.93ی دەنگەکانی ڕاگەیاند، بەپێی ئەنجامەکەش ئەردۆغان و کڵچدارئۆغلۆ هیچیان نەیانتوانی دەنگی پێویست بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار بەدەستبهێنن.
ئەحمەد یەنەر سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا، بڵاویکردەوە، ڕێژەی دەنگە جیاکراوەکانی ناوخۆ و دەرەوە %91.93یە، بەشێوەیەک دەنگە جیاکراوەکانی ناوخۆ %94.68 و دەرەوەش %36.85ە.
ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی داتاکان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان %49.49ی دەنگەکان، کڵچدارئۆغلۆ %44.79ی دەنگەکان، هەروەها سینان ئۆغان %5.29ی دەنگەکان و موحەرەم ئینجەش کە بەربژێربوو بەڵام کشابووەوە %0.43ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، چاوەڕوان دەکەن زیاتر لە %50 بەدەستبهێنن لەکاتێکدا کە تائێستا ڕێژەیەکی زۆری دەنگەکانی دەرەوەی وڵات نەژمێردراون، کەمال کڵچدارئۆغڵوی بەربژێری ئۆپۆزیسیۆنیش وەکو ئاماژەیەک بۆ یەکلانەبوونەوەی دەنگەکان ڕایگەیاند، ئەوان لە 15 ڕۆژی داهاتوودا ئەوەی لەدەستیان بێت دەیکەن.