گۆڕان سێ پۆستی باڵا یه‌كلاده‌كاته‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت “هەڵبژاردنی تەواوکاری خولی دووەمی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامدەدرێت”.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ژووری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، “پاش ئەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، بڕیاریدا شوێنی سێ ئەندامی دەست لەکارکێشاوەی خانەی راپەڕاندن پڕبکاتەوە، ژوری هەڵبژاردن ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە تەواو کردووە، رۆژی شەممە 13ی2ی2021 پرۆسەکە ئەنجام دەدرێت”.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، “بۆ هەر سێ پۆستەکە (سکرتێری جڤاتی نیشتمانی، سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان و سکرتێری کاروباری باژێڕەکان) رکابەری هەیە، بۆ هەریەکە لەپۆستەکان دوو هەڵسوڕاو خۆی کاندید کردوەو کاندیدی ئافرەتیش لەناو رکابەرییەکەوە.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

پاش ئەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، بڕیاریدا شوێنی سێ ئەندامی دەست لەکارکێشاوەی خانەی راپەڕاندن پڕبکاتەوە، ژوری هەڵبژاردن یٔامادەکاری بۆ ئەنجامدانی یٔەو پرۆسەیە تەواو کردووەو، رۆژی شەممە ١٣ی٢ی٢٠٢١پرۆسەکە ئەنجام دەدرێت.

لەو چوارچێوەیەدا، رێنمایی تایبەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی تەواوکاری خولی دوەمی خانەی راپەڕاندن بە هاوبەشی لەگەڵ ژوری یاسایی دانراوە، لەیٔێستاشدا دوای کۆتایی هاتنی وادەی خۆکاندیدکردن، رۆژی شەممە (١٣/٢/٢٠٢١) لە کاتژمێر ( ١١)ی پێش نیوەڕۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکە یٔەنجام دەدرێت و، ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی دەنگ دەدەن بۆ هەڵبژاردنەوەی سێ بەڕێزی دیکە بۆ ئەو پۆستانە”.

پێویستە ئاماژە بەوەشبکرێت، بۆ هەر سێ پۆستەکە (سکرتێری جڤاتی نیشتمانی، سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان و سکرتێری کاروباری باژێڕەکان) رکابەری هەیە، بۆ هەریەکە لەپۆستەکان دوو هەڵسوڕا و خۆی کاندید کردوەو کاندیدی ئافرەتیش لەناو رکابەرییەکەوە.

ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان
١٢ی٢ی٢٠٢١

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا