بانکی ناوەندیی بۆ کۆنترۆڵکردنی بەهای دینار کۆمەڵێک ڕێکاری نوێی ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندیی عێراق، وەک بەشێک لە هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی بەهای دینار، پاکێجی دووەمی ڕێکارەکانی ڕاگەیاند.

لەو ڕێکارانەی بانکی ناوەندیی ڕایگەیاندوون، رێکخستنی پارەدارکردنی بازرگانیی دەرەکی لەگەڵ چین بەشێوەیەکی راستەوخۆ، بە بەکارهێنانی دراوی یوانی چینی. ئاماژەی بەوەش کردووە کە دواتر ئاسانکاریی دیکە بۆ ناردنی پارە بۆ ئەمریکا و ئەوروپا بەهەمان میکانیزم دەخرێتەڕوو.

ئەوەش هاتووە، ئەو بەڵگەنامانەی داوا دەکرێن بۆ حەواڵەکردنی پارە بۆ دەرەوە برییتی دەبن لە لیستی بازرگانی (پسوولە)، یان بەڵگەنامەی بانکی، بەو مەرجەی بریکارەکە دواتر بەڵگەنامەی پێویست پێشکێش بە بانک بکات کە کاڵاکەی هێناوەتە نێو عێراق.

بانکی ناوەندیی دەشڵێت، “هەروەها ئاسانکاری بۆ بریکارەکانی کۆمپانیاکانی ناردنی پارە دەکرێت وەکو (وێستێرن یونیون و مۆنیگرام)، لە یەکێک لە بانکەکانی عێراق”.

هاوکات خاڵێکی دیکەی رێکارەکان، رێگەدانە بەهەر هاووڵاتییەکی عێراقی لە مانگێکدا بڕی 7500 دۆلار وەکو زۆرترین بڕ لە رێگەی کۆمپانیاکانی حەواڵەکردنەوە، حەواڵە بکات، ئەوەش بە نرخی 1320 دینار بۆ هەر دۆلارێک. بانکی ناوەندی لای خۆیەوە دۆلار بەو نرخە بەو کۆمپانیایانە دەفرۆشێت. بۆ ئەو مەبەستەش بانکی ناوەندی لیستی بریکارە باوەڕپێکراوەکان بڵاودەکاتەوە.

بانکی ناوەندیی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە کە شوێنەکانی فرۆشتنی دۆلار لە شارەکاندا زیاد دەکەن و هەوڵ دەدەن لە زۆرترین شارەکاندا هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا