پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە8ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بنکەیەکی نوێ بۆ وەرگرتنی پارەی کارەبا لەسلێمانی کرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، “بەمەبەستی ئاسانکاری زیاتر بۆ هاوبەشانی کارەبای سنوری بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای ڕۆژئاوای سلێمانی، بەشی داهاتی فرۆشتنی وزە، بنکەیەکی نوێی پارە وەرگرتنی لە تەلاری ڕەند گەلەری لەناو بانکی مەڵکەندی کردەوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا تەواوی هاوبەشانی کارەبای سنورەکانی(بەکرەجۆ، شەهیدانی سەرچنار، سەرچنار، ڕزگاری، ڕاپەڕین، ناوچەی پیشەسازی زەرگەتە) دەتوانن لەو بنکەیە پارەی کارەبا بدەن.